بزانە م.سەڵاحەدین بەهادین لەمیانی بەشداری پرسەی شەهید د.سلێمان چی گوت

خواكوڕك
 
لەئێوارەی رۆژی 9ی 11ی 2016 لە مزگەوتی ئازادی لە دهۆك، (م. سەڵاحەدین بەهادین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلام بە یاوەری ( م.سەعید عەلی عەبۆ، د.هادی عەلی، م.خەلیل ئیبراهیم، مغازی سەعید،د.محمەد مستەفا،) بەشداریان لە پرسی شەهید سەعید چرۆكایە، كە ناسراوە بە دكتۆر سلێمان كرد.
 
لەمیانی بەشداری كردنی دا م. سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهید دكتۆر سلێمان كرد گوتی بەداخەوە كوردستان قارەمانێكی گەورە لەدەست دا، و گوتی دكتۆر سلێمانی رۆڵێكی گەورەی لەناو پیشمەرگە هەبوو بە پسپۆر خۆی، هەروەها راشگەیاند ئەوان سەربەرزن بەوە كوردێك لە پارچەیەكی تری كوردستان دێ بۆ پارچەیەكی تری كوردستان دەجەنگێت لەپێناوی ئازادی كوردستاندا.”
15027850_380351575630099_283972463943746520_n
15036728_380351568963433_8695620780381578308_n
Back to top button