حزبەکەی ئەردۆگان دوو لەت بوو حزبێکی تری لێ جیا بوویەوە
لەگەڵ ئەوەی لەدوای دروست بوونی تا ئێستا پارتی داد و گەشەپێدان، بەسەرۆکایەتی رەجەب تەبیب ئەردۆگان، دەسەڵاتی وڵاتی تورکیای بەدەستەوەیە ڕۆژنامەنووسێکی نزیك لە ئاكپارتی دەسەڵاتداری توركیا ئاشكرای كرد پارتێكی نوێ له‌ناو ئاكپارتیدا دروست ده‌بێت و لێی جیادەبێتەوە، ئه‌و پارتەش به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
عه‌لی ته‌راكچی رۆژنامه‌نووسی ئاكپارتی، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی TV5ی توركی ئاماژه‌ی دا له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كۆبووه‌ته‌وه كه سه‌ركرده‌یه‌كی ئاكپارتییه و پێی راگه‌یاندووه به نیازن له‌ناو ئاكپارتیدا پارتێكی تازه دابمه‌زرێنن.
گوتیشی “ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا، ئاكپارتی ده‌نگه‌كانی له ده‌وروبه‌ری 35% بێت، كه ئه‌مه شكستێكی گه‌وره‌یه، ئه‌وكات پارتە تازه‌كه داده‌مه‌زرێت”.
له لایه‌كی تریشه‌وه عه‌بدوڵا گویل سه‌ركۆماری پێشووی توركیا به نیازه دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان پارتێكی تازه رابگه‌یه‌نێت.