فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا: پلانی سەربازی و سیاسیمان هەیە بۆ پاراستنی کورد لە سوریا
دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی لە سوریا‌و ڕۆژئاوای کوردستاندا، کورد لە ڕۆژئاوا کەوتە ژێرفشاری ڕژێمی سوریا و سوپای تورکیا، فه‌رمانده‌ی ناوه‌نديی سوپای ئه‌مه‌ریكا، جۆزێف ڤۆتێل ئاشكرايكرد، پلانێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسیيان بۆ پاراستنی كورد له سووریا هه‌یه.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی دۆخی كورد له سووریا گووتی: هه‌سه‌ده رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كات.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌وان پلانیان بۆ پاراستنی كورد له سووریا هه‌یه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، رایگەیاند، 911 كیلۆمەتر سنووری ھاوبەشمان لەگەڵ سووریا ھەیە و تاكە رێگەی ئاسایش دوورخستنەوەی ھەڕەشەكانە.
ئه‌ردۆغان ئاماژەی بەوەشكرد، لە دەرەوەی ناوچەی ئارامی ژێر كۆنترۆڵی توركیا، ھیچ پلانێكی دیكە قبووڵ ناكەن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئەگەر تا سێ ھەفتەى ديكه یەپەگە لە منبج نەكشێتەوە، به گوێره‌ى پلانەكانیان ئۆپەراسیۆن دەستپێدەكەن.
ئه‌ردۆغان باسى له‌وه‌شكرد، ره‌وشى رۆژهه‌ڵاتى فورات و منبج له سه‌ره‌وه‌ى ئه‌جێنداى توركيايه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پێويسته ئه‌و ناوچه ئارامه‌ى له باكوورى سووريا داده‌مه‌زرێت، له ژێر كۆنترۆڵى سوپاى توركيادا بێت.