ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێته‌وه ئه‌مه روو ده‌دات
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمرۆیا بە روونی هۆکاری مانەوەی هێزەکانی لە عێراق ئاشکرا کردوە, لایەنە عێراقیەکانیش بۆچوونیان جیاوازە ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی پەیوەندی لایەنە عێراقیەکان, لە سەروی هەمووشیان ئەم بارودۆخە هۆکاری گەشەسەندن و گەرانەوەی رێکخراوە تیرۆرستیەکان دەبێت.
پسپۆڕانی سیاسی و شارەزای کاروباری ئەمریکا دەڵین: کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق دەبێتە هۆی دابەشبوونی عێراق و گەڕانەوەی رێکخراوە تیرۆستیەکان بۆ ناوچە ئازاد کراوەکان، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا یان جێگیرکردنیان لە عێراق بۆ چاودێری جموجوڵی ئێران, کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە, بە جۆرێک دوای لێدوانەکەی ترەمپ لایەنە عێراقیەکانی دابەشی چەند بەرەیک کردوە. پسپۆران جیاواز لە سەرکردە عێراقیەکان شتێکی دیکە دەڵێن, کە بۆ ئایدنەی عێراق مەترسیە و بە کشانەوەی ئەمریکا پارچە بوونی عێراق ئەگەرێکی کراوەیە, جگە لەمەش رێکخراوە تیرۆستیەکان دەست بەسەر ناوچە ئازادرکراوەکاندا دەگرنەوە لەسەرووی هەمووشيان ئاڵۆزی لە پەیوەندی لایەنە سیاسیە عێراقیەکانی لێدەکەوێتەوە.
کامەران مەجید مامۆستای زانستە سیاسیەکان له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌كانی عێراق به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عێراق نیشانی ده‌دات، ته‌نیا بۆ رازیكردنی خه‌ڵكه كه عێراق هێشتا وڵاته و خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆیه‌تی، ئه‌گه‌رنا هیچ به‌رپرسێكی عێراقی ناتوانێت به راشكاوانه له رووی بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌گه‌ری دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌هێزتر ده‌بێت، جگه له‌مه‌ش له‌وانه‌یه جارێكی دیكه حیزبی به‌عس هه‌وڵی زیندووبوونه‌وه بدات.
ئەمریکا دوای بریاری کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا, لە عێراق خۆی بەهێز دەکاتەوە, چەند لایەنێکی عێراقیش له هەوڵدان, بۆ ئه‌وه‌ی بە یاسا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق وه‌ده‌رنێن، سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ش کاروخ خۆشناو، پسپۆڕی کاروباری ئەمریکا دەڵێت: ئەمریکا لە عێراق ناکشێتەوە, رێککەوتنی ئەمریکا و عێراقیش درێژ خایەنە, روبەڕوبوونەوەی هێزە ئەمریکیەکان و چەند لایەنێکی عێراقیش ئەگەر روو بدات, بە شێوەی گروپات دەبێت.