هۆکارەکانی خورانی گوێ

رەنگە هەندێکجار گوێیەکانت رووبەرووی خوروویەکی زۆر ببێتەوە و بێزارتبکات، بەڵام بایەخی پێنادەیت و هێندە گرنگ نییە بەلاتەوە، لەکاتێکدا پێویستە هۆکارەکەی بزانیت، بۆ ئەوەی تووشبوون بەم حاڵەتە کەمبکەیتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی “yawmiyati” هۆکارەکانی خورانی گوێ دەگەڕێتەوە بۆ:

1-کۆبوونەوەی مۆمی گوێ بەشێوەیەکی زۆر، بێگومان هەموو بەشێکی جەستە پێویستی بە رزگاربوونە لە خانە مردووەکان، هەربۆیە گوێیەکان دەخورێت، لەم حاڵەتەدا پزیشک دەرمان بۆ دیاریدەکات.

2-تووشبوون بە حەساسیەت بەهۆی جۆری شامپۆ و پاکەرەوەکانت، یان بەکارهێنانی هێتفۆن و هەوکردنی گوێ، گواستنەوەی میکرۆب و بەکتریا، هەربۆیە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.

3-یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان، جۆرێکی خواردنە کە رەنگە بۆ تۆ گونجاو نەبێت، تووشی حەساسیەت بکات، پێویستە زۆر بە ئاگابیت.

4-خاوێنکردنەوەی گوێ بەشێوەیەکی ناتەندروست، هۆکارێکی دیکەی خورانی گوێیە و پێویستە رێنماییە پزیشکیەکان پەیڕەوبکەیت.

Back to top button