ئەنجامدانی ئەم هەڵانە پێش نوستن کێشت زیاددەکات

رەنگە سیستمێکی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکەیت و بەردەوام ئاگاداری تەندروستیت بیت، لەپێناو پاراستنی رێکی لەشولارت، بەڵام دەبینیت ناتوانیت زاڵبیت بە تەواوی و هێشتا کێشت زیاد دەکات، کە رەنگە هۆکارەکەی هەڵەیەکی رۆژانەی خۆت بێت، بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەیت.

بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی yasmina ئەنجامدانی ئەم چوار هەڵەیە شەوانە پێش نوستن، دەبێتەهۆی زیادبوونی کێش

1-مانەوە تا شەو درەنگ و خەوتنی کەمتر لە حەوت کاتژمێر، کاریگەری لەسەر زیادبوونی کێشت هەیە، چونکە دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی رێژەی سوتانی چەوری لەش.

2-زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی کافاینەکان لەپێش نوستن، چونکە بڕێکی زۆر ماددەی “کلوروجینیک”ی تێدایە، ئەمەش کرداری هەرس قورس دەکات، کاریگەری لەسەر زیادبوونی کێش هەیە، باشترە بیگۆڕیت بۆ خواردنەوە رووکیەکان کە کافاینی تێدانییە.

3-خواردنی شیرینی و شەکر بەهەمانشێوە پێش نوستن زیانی بۆ کێش هەیە، تەنانەت ئەو میوانەش کە شەکری تێدایە، چونکە جەستە لەو کاتەدا توانای گۆڕینی چەوری و شەکر بۆ وزە نییە، دەبێتەهۆی کۆبوونەوەی کۆلیسترۆل و چەوری و چەندین نەخۆشی دیکە.

4-بەکارهێنانی یاریە ئەلکترۆنیەکان، چونکە کاریگەری لەسەر دەردراوە هۆڕمۆنیەکان هەیە، دەبێتەهۆی زیادبوونی کێش، جگەلەوەی خەوت تێکدەدات.

Back to top button