بۆ ئەوەی پیرنەبیت، پێویسته‌ ئەم خواردنانە بخۆی

مرۆڤ پێویستە بایەخ بە شێوازی سیستمی ژیانی بدات، لەپێناو مانەوەی بە گەنجی و دوور لە نەخۆشی، بێگومان لێرەدا خواردن رۆڵی سەرەکی هەیە، چونکە بەهۆی خواردنەوە دەکرێت خاوەن لەشێکی تەواو نەخۆش بیت، یاخود ساغ.

ماڵپەڕی zahratalkhaleej باس لەو خواردنانە دەکات کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە هەیە، وادەکات ئەندامەکانی جەستە بە گەنجی بمێنێتەوە.

1-سێو، دەوڵەمەندە بە فلافونوید و پۆلیڤینول، کە یارمەتیدەرە بۆ چالاککردنی کاری دڵ و پەنکریاس و جگەر.

2-چەوەندەر، دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیک، کە یارمەتی دروستبوونی خانەی نوێ دەدات لە جەستەدا.

3-شیلک، رێژەیەکی زۆر برۆتینی nrf2 تێدایە، کە دژە ئۆکسانە لە خوێندا، یاریدەی دابەزینی ئاستی کۆلیسترۆل و چەوری دەدات، هاوکات بەرهەمی کۆلاجینی پێست زیاد دەکات.

4-زەیتون، لەش لە ژەهر و خوێ و کانزا خاوێن دەکاتەوە، بڕێکی زۆر کالسیۆمی تێدایە کە بۆ ئێسک بەسوود، هاوکات ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت.

5-مانگۆ، یادگای مێشک و بەرگری لەش بەهێزدەکات، لەهەمانکاتدا کرداری هەرس چالاک دەکات.

Back to top button