زیانەکانی شەو نەخەوتن

رەنگە مانەوە تا درەنگانی شەو هاوکات بایەخدان بە خەوی رۆژ، یەکێک بێت لە رەفتارە هەمیشەییەکانی تۆ، بەبێ ئەوەی بیر لە زیانەکانی بۆ تەندروستیت بکەیتەوە، بەڵام پێویستە لەمەودوا دوورکەویتەوە لەو رەفتارە و شەوانە لەکاتی خۆیدا بخەویت.

ماڵپەڕی Buzzkito زیانەکانی شەو نەخەوتن و گرنگیدان بە خەوی رۆژ لە چەند خاڵێکدا کۆدەکاتەوە.

1-ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە زیاددەکات.

2-کەمبوونەوەی توانای سەرنجدان و زاڵبوون بەسەر کارەکانی رۆژانە.

3-بەردەوام هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و نائارامی دەروونی.

4-چرچبوونی پێست پێش تەمەنی دیاریکراو و تێکچوونی.

Back to top button