گوێزی زیاتر بخۆ و نەخۆش مەکەوە

گوێز یەکێکە لە چەرەسە دەوڵەمەندەکان بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ و هەر لە کۆنەوە وتراوە گوێز سوودێکی زۆر بە تەندروستی جەستە و مێشکی مرۆڤ دەگەیەنێت و تەنانەت لەناو خەڵکیشدا گوێز بەوە باوە کە شێوەکەی لە شێوەی مێشکی مرۆڤ دەچێت و ئەو بۆچوونەش وادانراوە کە سوودی بۆ مێشک هەبێت.

لەگەڵ پێشکەوتنی زانستدا و بەردەوام بوونی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە گوێز سوودێکی ئێجگار زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، هەندێک لەو سوودانەش:

ئاستی کۆلسترۆل دادەبەزێنێت.

یارمەتی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین دەدات بۆ ئەوەی کەمتر خواردن بخۆیت.

ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە.

دژی شێرپەنجەی پرۆستات و مەمک دەجەنگێت.

بەهێزی یادەوەری زیاتر دەکات.

هەوکردنی جومگەکان و کێشەکانی بڕبڕەی پشت هێواش دەکاتەوە.

پارێزگاری دەکات دژی تێکچوونی تۆڕی چاو و نەخۆشییەکانی پەیوەست بە تۆڕی چاو بەتایبەت لەگەڵ چوونە تەمەنەوە.

Back to top button