ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە سەرمابوون دەتپارێزێت

لە وەرزی زستان و سەرمادا لەش پێویستی بە بەرگریەکی بەهێز هەیە، بۆ ئەوەی سەرماتنەبێت و رووبەرووی نەخۆشیەکانی ئەو وەرزە ببێتەوە، وەک ئەنفلۆنزا.

ماڵپەڕی ounousa ئەو خواردن و خواردنەوانە دەخاتەڕوو، کە یاریدەی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدەن و لە سەرمبوون دەتپارێزێت:

1-شوکوڵاتەی تۆخ یان تاڵ، یەکێکە لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندە بە ماددەی “سیوبرومین” کە دژەئۆکسانە و رۆڵی سەرەکی هەیە لە پاراستنی جەستە دژی نەخۆشیەکان بەتایبەت کۆکە.

2-چای زەنجەبیل، ماددەی دژەهەوکردنی تێدایە، کە یاریدەی بەهێزبوونی بەرگری لەش دەدات.

3-پرتەقال، باشترین جۆری میوەیە و رێژەیەکی باش ڤیتامین سی تێدایە.

4-شۆربای مریشک، بڕێکی زۆر بەهای خۆراکی تێدایە، کە یاریدەی پاراستنی ئامێری هەناسەدان دەدات و لە سەرمابوون دەتپارێزێت.

5-تەماتە، رێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە، ئەمەش وادەکات بەرگری جەستە بەرزبکاتەوە دژی نەخۆشیەکان.

Back to top button