سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایه‌كی سه‌یر له دۆناڵد ترەمپ ده‌كات.!
سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایه‌ك له دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ده‌كات له قسه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق پاشگه‌زببێته‌وه و ره‌تیشیده‌كاته‌وه هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مەریكی له عێراقدا هه‌بێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا گوتی: به‌كارهێنانی عێراق له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكه‌وه بێت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و داواش له تره‌مپ ده‌كەین له قسه‌كانی پاشگه‌ز ببێته‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی روونیشی كرده‌وه: ئه‌وه‌ی له عێراقدا بوونی هه‌یه، بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مەریكی نییه، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك راهێنه‌رن له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مەریكی له‌و باره‌وه ناكۆكن و قسه‌كانیی ترەمپیش بێسوودن و ده‌بێت لێی پاشگه‌ز ببێته‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانیان له عێراق بۆ چاودێریكردنی ئێران ده‌هێڵنه‌وه، ئەمەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھێنا و زۆرێك لە سەركردە عێراقییەكان وەڵامی ترەمپیان دایەوە و شیعەكانیش ھەڕەشەی وەدەرنانی ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق دەكەن.