مه‌به‌سته‌كانی پشت تێكه‌ڵكردنی دۆسیه‌ی كه‌ركووك و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم لای یه‌كێتی
رێكان سه‌باح
دواین كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی له 5ی 2ی 2019 ئه‌نجامدراو له‌سه‌ر سێ خاڵ رێكه‌وتن، ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خراوه‌ته ناو میدیاكان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی وه‌ك ده‌ستكه‌وت پێشانی ده‌دات، دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكه له هه‌ولێر له هه‌مان ئه‌وكاته‌ی كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت، گوته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی رووداو، گوتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی كه‌ركووك، له‌رووی ئه‌منی و سه‌ربازی و سیاسی و یاسایی داده‌نیشێت نه‌ك بۆ دیاری كردنی پارێزگاری كه‌ركووك، كه‌وایه راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی كه حه‌وداڵ و خه‌وزراوی بچووكترین هه‌ڵن بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه ده‌ستكه‌وت و به كه‌ركووكیه فرۆشراوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بفرۆشنه‌وه، هه‌موو شتێك شنه‌بایه‌كی كزیش ده‌كه‌نه، بابه‌تی میدیایان بۆ ئه‌وه‌ی وا پێشان بده‌ن كه ده‌ستكه‌وتیان به‌ده‌ست هێناوه، وه‌لێ كام ده‌سكه‌وت و كام سه‌ركه‌وتن؟
دواجار نیازی یه‌كێتی له دانانی پارێزگار و یان هه‌ر جۆڕێك له‌هه‌نگاو نان بۆ لابردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و یان هه‌ر جۆڕێكی تر له هه‌وڵدانه به‌تاڵه‌كانی یه‌كێتی له‌ماوه‌ی رابردوو یه‌ك ئامانجی هه‌یه كه ئه‌م ئامانجه له پشتی هه‌زاران نیاز خۆی حه‌شارداوه، كه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستكه‌وت پێشانی كه‌ركووكیه فرۆشراوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری بدات، ئه‌ویش سه‌پاندنی دۆخی سه‌ربازی كه‌ركووكه به‌سه‌ر كورد، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌چێته سه‌ر؟ ئایا پارتی له‌وه‌ها دۆخێك‌دا ده‌چێته ژێر قبۆڵكردنی دۆخی كه‌ركووك؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر به‌روونی له‌زاری گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵام درایه‌وه، كه پارتی پێداگره له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركووك، كه پارتی له سێ خاڵ خستویته روو، ئه‌وانیش ( كۆتایی هێنانی به سه‌ربازگه‌ی ناو كه‌ركووك، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆی بریاره‌كانی راكان سه‌عیدی پارێزگاری سه‌پاوی كه‌ركووك، گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و دانانی پارێزگاره‌كی بێ لایان.
ئه‌م سێ خاڵه تا دواین كۆبوونووه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی، به‌ركاره و پارتی یه‌ك هه‌نگاویش پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش له دیمانه‌كه‌ی محموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو زۆر به‌روونی جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه، كه‌وایه بۆچی یه‌كێتی چۆته ژێر واقیع و مه‌نتقی پێكهێنانی حكومه‌ت؟ یه‌كێتی كه پۆستی پارێزگاری كه‌ركووكی كردبووه پێشمه‌رجی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هه‌مان ئه‌و مه‌رجه‌ش یه‌كێتی خرایه به‌رده‌م واقیعێكی تر، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، پارتی رازیه به‌دانانی پارێزگار به‌ڵام پاش ده‌ركردنی حشدی شه‌عبی له شاره‌كه، ئایا یه‌كێتی ده‌توانێت وه‌ها جێ به‌جێ بكات، یان له‌وه‌ها دۆخێك‌دا یه‌كێتی ده‌توانێت چیتر به‌رده‌وام بێت له رێگری به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت؟ ئه‌مه زۆر به‌روونی گوته‌بێژی پارتی ئاماژه‌ی پێكرد، كه سێ خاڵ واژووی له‌سه‌ر كراوه، كه خۆی له پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بینێته‌وه، گوته‌بێژه‌كه‌ی پارتی ده‌لێت” ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له‌و رۆژه‌دا هه‌نگاوی پێچه‌وانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بنێت، ئه‌وه له‌كاتی خۆیدا قسه‌مان ده‌بێت، ئه‌مه له‌وه‌ڵامی پرسیاری پێشكه‌شكاری كه‌ناڵه‌كه‌دا هات”.
یه‌كێتی كه خۆی بێ گه‌رانه‌وه بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و له‌به‌رچاوی هه‌موو میدیایی جیهانی پاشه‌كشه‌ی به‌هێزی پێشمه‌رگه كرد له كه‌ركووك تا خانه‌فین، له ئێستادا كه به‌پێی واژووی 38 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه پاڤێل تاڵه‌بانی ئاشكرای كرد، ئه‌م پاشه‌كشه‌یه به‌هێزی پێشمه‌رگه كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاراسی شێخ جه‌نگی له‌دوای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ناڵه فه‌رمیه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و ئێن ئارتی ئاشكرای كرد له‌باره‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر كه‌ركووك كراوه، هیچیان جێبه‌جێ نه‌كران و یه‌كێتش دوای خیانه‌تكه ده‌ست به‌تاڵ ره‌وانه‌ی سلێمانی كران، به‌ڵام ئایا ئێستا یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له‌م ده‌ست به‌تاڵ ره‌وانه‌كراوه‌یدا، چ هه‌ڵێنجێت له رێگری كردن له پێكێهانی حكومه‌ت، ئه‌مه به‌هه‌مان ئه‌و دیمه‌نه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، كه چوونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ كه‌ركووك و رێگریه‌كانی چۆنی به پاسه‌وانه‌وه بۆ ناو كه‌ركووك، جێگای وه‌ڵام بوو، بۆیه یه‌كێتی ده‌بێت ئه‌م مه‌رجه قبوڵ بكات كه پێش دانانی پارێزگاری كه‌ركووك با حشدی شه‌عبی بچێته ده‌ره‌وه له‌كه‌ركووك”.