مەسرور بارزانی: ئامادەین پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ گشت وڵاتان بدەین

مهسرور بارزانی، راوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان، له میانی پێشوازیكردنیدا له نرانجان ئاران سنیگا، باڵیۆزی سریلانكا له عێراق و شاندێكی یاوهری رایگهیاند، كوردستان خوازیارە بە مەبەستی گۆڕینەوەی ئەزموون و تێکەڵاوی کلتوور و فەرهەنگ پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ گشت وڵاتانی جیهان بدات.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نرانجان ئاران سینگا، باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە کونسوڵی فەخریی سریلانکا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی سریلانکا رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی بە گرنگییەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و گوتویەتی، ”ئەو رۆڵ و پێگە و ئاسایشەی بەرقەرارە هۆکارن وڵاتەکەمان بە بایەخەوە بڕوانێتە هەرێمی کوردستان“.
هەروەك لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، مەسرور بارزانی جەختی لە پەرەپێدان و پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان سریلانکا و هەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاندووە، ”هەرێمی کوردستان خوازیارە بە مەبەستی گۆڕینەوەی ئەزموون و تێکەڵاوی کلتوور و فەرهەنگ، پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ گشت وڵاتانی جیهان بدات“.