هوشیار زێباری : سه‌ركرده عێراقییه‌كان پێشبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ ڕازێكردنی دڵی ئێران
هۆشیار زێباری، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه و دارایی عێراق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ،له توێتیكدا نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” سه‌ركرده عێراقییه‌كان، بۆ رازیكردنی ئێران كه‌توونه‌ته پێشبڕكێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێست له دژی لێدوانێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، عادل عه‌بدولمه‌هدی،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا گوتی: “به‌كارهێنانی عێراق له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكه‌وه بێت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و داواش له تره‌مپ ده‌كەین له قسه‌كانی پاشگه‌ز ببێته‌وه”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌شڵێت: “ئه‌وه‌ی له عێراقدا بوونی هه‌یه، بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مەریكی نییه، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك راهێنه‌رن له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی”.
لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه، به‌شێكی زۆر له‌و كوتله شیعیانه‌ی له ئێران نزیكن، له هه‌وڵدان له رێگه‌ی پرۆژه‌یه یاسایه‌كه‌وه، هێزه بیانییه‌كان له عێراق وه‌ده‌ربنێن، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.