محەمەد حاجی مەحموود: پارتی و یهكێتی جگه له ڕێكهوتن پێكهوه هیچ ڕێگایهكی دیكهیان نییه
محەمەد حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، لەبارەی رێككەوتنی پارتی و یهكێتی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “یەكێتی و پارتی ھیچ رێگەیەكی دیكەیان نییە جگە لە رێككەوتن پێكەوە، پێویستە ھەموو كێشەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بكەن”.
لەبارەی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ كەركووك، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، گوتی: “گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك شتێكی باشە، بەڵام ئەگەر دۆخی ئەمن و ئاسایشی شارەكە لەدەست ئێمە نەبێت باش نییە، ئەگەر ئێستا ھەزار پێشمەرگە بگەڕێتەوە كەركووك لە ھەمانكاتدا ۱۲ ھەزار چەكداری ھێزەكانی عێراق لەوێیە. ئاسان نییە لە شارێك بە شەڕ دەربكرێیت، بگەڕێیتەوە بتوانی ھەمان حكووم بكەیتەوە”.
لەبارەی پرسی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك،محەمەد حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكرات، دهڵێت: “پێم وایە كۆبوونەوەكەی دوێنێی پارتی و یەكێتی و رێككەوتنیان چارەسەری ھەموو ئەو كێشانە دەكات”.