دۆناڵد تره‌مپ وتاری ساڵانه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م كۆنگرێس دا خوێنده‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/02/kongres-amrica.jpg)
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، وتاری یه‌كبوونی نیشتمانی له به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی له كاپیتۆڵ هیڵزی واشنتنی پایته‌خت پێشكه‌شكرد.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ره‌وشی عێراق و سووریا، دووپاتی له‌وه كرده‌وه، له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان پێداگرن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، چیدیكه به‌شداری “شه‌ڕی بێكۆتایی ناكه‌ن”.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به خه‌رجییه داراییه‌كان كرد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رایگه‌یاند، زیاتر له حه‌وت ترلیۆن دۆلاریان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خه‌رجكردووه و گوتی: “كاتێك كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی بووم به‌ڵێنمدا سیاسه‌تێكی نوێ په‌یڕه‌و بكه‌م و وڵاتانی مه‌زن، شه‌ڕی بێ كۆتایی ناكه‌ن”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: “سه‌ربازه ئازاكانمان بۆ ماوه‌ی ۱۹ ساڵه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له ئه‌فغانستان و عێراق و نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار پاڵه‌وانمان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ۵۲ هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون”.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به تێكشكاندنی داعش‌یش رایگه‌یاند، كاتێك ئه‌و هاتووه‌ته كۆشكی سپی، داعش زیاتر له ۲۰ هه‌زار میل چوارگۆشه‌ی له عێراق و سووریا له ژێر ده‌ستدا بووه، به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ی ناوچه‌كان له‌ده‌ست ئه‌و “خوێنمژانه” ئازادكراونه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌شڵێت: “ئێستا‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانمان له هه‌ماهه‌نگیداین بۆ له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی داعش و كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه به‌خێرهاتنه‌وه‌ی پاڵه‌وانه‌كانمان له سووریا بكه‌ین”.
دۆناڵد تره‌مپ له وتاره‌كه‌یدا هێرشی كرده سه‌ر ئێران و پرسه‌كه به پرسی تیرۆر گرێدا و رایگه‌یاند، به‌ره‌نگاری تیرۆر و پشتیوانانی تیرۆر ده‌بنه‌وه له جیهان، لە سەرووی ھەموویانەوە ئێران.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دەشڵێت: “لەپێناو گەرەنتیكردنی نەگەیشتنی ئێران بە چەكی ناووكی، لە رێككەوتنی ئەتۆمی كشاینه‌وە”.
تره‌مپ دووپاتیشی دەكاتەوە، چاوپۆشی لە رژێمێك ناكات كە مردنی ئەمریكا بكاتە درووشم و داواش لە ھەموو ئەمریكییەكان دەكات ھاوھەڵوێست بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران.