ئێران : ئه‌مریكا پشتیوانی دیكتاتۆرو توندڕه‌و مرۆڤكوژه‌كان ده‌كات

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەری وەڵامی لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی دایەوە و گوتی: “قسەكانی سەرۆكی ئەمەریكا تۆمەتی بێ بنەمایە و ئەمەریكا لەپێناو دژایەتیكردنی ئێران پشتیوانی لە دیكتاتۆرو توندڕەو مرۆڤ كوژەكان دەكات”.

وەزیری دەرەوەی ئێران نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت:” بەپێچەوانەی قسەی بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمەریكا لە ئێستادا جووەكانی ئێران جەژنی چل ساڵەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن”.

ئەم گوتانەی زەریف دوای ئەوە دێت دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، لە وتاری یه‌كبوونی نیشتمانی له‌ به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی، هێرشی كرده‌ سه‌ر ئێران وگووتی :”به‌ره‌نگاری تیرۆر و پشتیوانانی تیرۆر ده‌بنه‌وه‌ له‌ جیهان، لە سەرووی ھەموویانەوە ئێران”.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، گوتیشی: “لەپێناو گەرەنتیكردنی نەگەیشتنی ئێران بە چەكی ناووكی، لە رێككەوتنی ئەتۆمی كشاینه‌وە”.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوپاتیكرده‌وه‌و كه‌ چاوپۆشی لە رژێمێك ناكات كە مردنی ئەمەریكا بكاتە درووشم و داواش لە ھەموو ئەمەریكییەكان دەكات ھاوھەڵوێست بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران.

Back to top button