نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان : داعش له سوریا و عێراق بووه‌ته تۆڕێكی نهێنی و مه‌ترسیدار
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، راپۆرتێكی له باره‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و تێیدا ،ده‌ڵێت:” داعش له عێراق و سووریا بووه‌ته تۆڕێكی نهێنی و به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌ی جیهانی”.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت :” داعش بازرگانی نایاسایی زێڕی کردووە و رێکخراوەکە هێشتا دەستڕاگەیشتنی بە ۳۰ بۆ ۵۰ ملیۆن دۆلار سەرچاوەی دارایی هەیە”.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ،ده‌شڵێ :” رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەو ناوچانەی لە سووریا و عێراق کۆنترۆڵی کردوون، ۱٦ بۆ ۱۸ هەزار چەكداری هەیە و مەزەندە دەکرێت لە عێراق نزیکەی سێ هەزار لە چەكدارەكانیان چالاک بن.
له راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێشتا له لایه‌ن ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی-یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌ڵام به‌رپرسه باڵاكانی په‌رته‌وازه بوون، له‌به‌رئه‌وه رێكخراوه‌كه پێشینه ده‌دات به ئۆپه‌راسیۆنه ناوخۆییه‌كان و له عێراق گۆڕاوه بۆ تۆڕێكی نهێنیی و له قۆناغی راگوزه‌ر، گونجان و بههێزبوونهوهدایه و له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا خانه‌كانی رێكخستووه‌ته‌وه.