ڕێبوار تاڵهبانی : سهرپهرشتی كۆبونهوهی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك له ههولێر دهكهم
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لهبارهی كۆبونهوهی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك رۆژی ۱۸ـی شوبات له ههولێر هاته دهنگ و گووتی : به پێی یاسا سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەکەم، كە بڕیارە ۱۸ی ئەم مانگە لە هەولێر ئەنجامبدرێت.
ڕێبوار تاڵهبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕایگهیاند: “دەمێك بوو داوام کردبوو کە پارتی و یەكێتی لەسەر شوێنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رێكبكەون، سوپاس بۆ خودا ئێستا گەیشتوونەتە رێككەوتن، ئێمەش سەرپەرشتی كۆبوونەوەكەی هەولێر دەكەین”.
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك گوتیشی :” ئەگەر كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەن لە هەولێر، ناوی نایاسایی لێبنرێت، دەبێت ۱۳ ئەندام بە فەرمی داوای كۆبوونەوەكە بكەن، بەڵام ئەگەر كۆبوونەوەیەكی ئاسایی بێت، یەك ئەندامیش داوای بكات كۆبوونەوەكە بە ئاسایی دەكرێت ودهشلێت: “لەبەرئەوەی كۆبوونەوەكە لە هەولێر دەكرێت، ئەگەر هەیە داوا بكەین كۆبوونەوەكە لەناو بینای ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بكرێت”.
لە دوای رووداوەكانی خیانهتی ۱٦ـی ئۆكتۆبەری ۲۰۱۷، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكە چەندین كۆبوونەوەی راوێژكاری كردوە، بەڵام كۆبوونەوەی ئاسایی نەكردوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی، لیستی برایەتی كە ۲٦ ئەندامی هەیە و لیستێكی كوردیە و زۆرینەی ئەنجوومەنەكە پێكدەهێنێ بەشێك لە ئەندامانی ئەو لیستە بووچوونیان وابوو “كەركووك داگیركراوە” بۆیە ئامادەنەبوون بگەڕێنەوە كەركووك و ئامادەی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنەكە ببن.