سەرۆك كۆماری توركیا : تا سێ هه‌فته‌ی تر یه‌په‌گه‌ له‌ منبج نه‌كشێته‌وه‌ پلانه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا، رایگەیاند:” ۹۱۱ كیلۆمەتر سنووری ھاوبەشمان لەگەڵ سووریا ھەیە و تاكە رێگەی ئاسایش دوورخستنەوەی ھەڕەشەكانە.

سه‌رۆككۆماری توركیا گوتی :” لە دەرەوەی ناوچەی ئارامی ژێر كۆنترۆڵی توركیا، ھیچ پلانێكی دیكە قبووڵ ناكەین و ئەگەر تا سێ ھەفتەى ديكه‌ یەپەگە لە منبج نەكشێتەوە، به‌ گوێره‌ى پلانەكانیان ئۆپەراسیۆن دەستپێدەكەین”.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا، ده‌شڵێت :” ره‌وشى رۆژهه‌ڵاتى فورات و منبج له‌ سه‌ره‌وه‌ى ئه‌جێنداى توركيايه‌ و پێويسته‌ ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ى له‌ باكوورى سووريا داده‌مه‌زرێت، له‌ ژێر كۆنترۆڵى سوپاى توركيادا بێت”.

Back to top button