فەریق جەبار یاوەر هه‌واڵێكی كه‌ناڵی NRT به درۆ ده‌خاته‌وه
كه‌ناڵی ماڵپه‌ری چه‌واشه‌كاری NRT ، له هه‌واڵێكدا له زاری فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگه بڵاویان كردووه‌ته‌وه گوایه ” كۆبونه‌وه‌ی نیوان وه‌زراه‌تی پیشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌باره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك ئه‌نجام دراوه “. لای خۆیه‌وه ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌كه‌ی NRT به درۆدهخاتهوهو ره‌تیشی ده‌كاته‌وه .
له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ،بەناونیشانی (ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی هەواڵێکی چەواشەکار بەناوی ئێمەوە..) بڵاوی کردووەتەوە ، فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگه‌یاند:” کەناڵی NRTـی عەرەبی لەسەر زاری من لێدوانێکی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا باس لە کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کراوە.
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە هه‌واڵه‌كه‌ی كه‌ناڵی NRT سەر بە شاسوار عەبدولواحید ڕەت ده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت: ”بەهیچ شێوەیەک لێدوانم بۆ کەناڵی ناوبراو نەداوە و تەواوی سەرلەبەری هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە“.