چاوەرێ دەكرێت پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان بارزانی و ترەمپ ئەنجام بدرێت

خواكوڕك
 
محەمەد حاجی مەحموود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان هەڵوێستی بارزانی له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان بارزانی و تره‌مپ ئه‌نجام بدرێت.
 
كاكە حەمە بە ماڵپەری باسی راگەیاندووە”باشیک تەواو ئارامه‌ و پێشمەرگە لەناوشاره‌ و سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ناوچه‌كه‌ و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد، چاودێری دۆخی ناوچەکەی کرد، باسی ئەوەی کرد کە پێشمەرگە نەچێتە ناو تەقەمەنییەکان تا بەتەواوەتی پاک دەکرێتەوە، چونکە داعش جۆرەها شێوە تونێل و تەقەمەنیان داناوە، گوتی: “باشیک دەروازەی مووسڵە بۆیە گرنگی سیاسی و جوگرافی و ئەمنی هەیە، بۆیە پەیامی بارزانی زیاتر لەسەر ئەوە بوو کە گیانی پێشمەرگە بپارێزرێت و تەقەمەنییەکان کۆبکرێنەوە، بتوانرێت خەڵکی ئەو ناوچەیە بگەرێنرێنەوە، چونکە شارەکە زیانر بەرنەکەوتووە بەو شێوەیە”.
کاکە حەمە گوتیشی: “بارزانی باسی ئەوەی کرد کە چۆن ئەو ناوچانە بپارێزرێت و باسی ئەوە کراوە کە چۆن پێشمەرگە ئەو سەرکەوتنەی بەدەستهێنا لە باشیک، چونکە ناوچەیەکی زۆر لەداعش پاک کراوەتەوە”.
 
ئاماژەی بەوەشدا کە لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا بارزانی باسی ئەوەی کرد کە ئومێدیان خواست زیاتر پشتیوانی لە کوردستان و هەرێمی کوردستان بکەن ئەوانیش دۆستی کوردن، کاکە حەمە دەشڵێت: “چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان بارزانی و ترەمپ ئه‌نجام بدرێت”.
Back to top button