قوباد تاڵه‌بانی و شاسوار عه‌بدولواحید به‌هۆی سوێندنه‌خواردنیان مافی په‌رله‌مانتاریان له‌ده‌ستدا

هه‌ریه‌ك له‌ قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی لیستی یەکێتیی و شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی لیستی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ، بەهۆی تێپەڕبوونی ماوەی یاسایی بەسەر ئامادەنەبوونیان بۆ سوێندخواردن، مافی ئەندامێتیی پەرلەمانیان لەدەست دا.

دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی دیاریكراو بۆ سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاران ،هەریەک لە سەرۆکی لیستی یەکێتی قوباد تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی لیستی نەوەی نوێ شاسوار عه‌بدوالواحید، مافی ئەندامێتیی پەرلەمانیان لە خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان لەدەست داوە.

لای خۆیه‌وه‌ ھەندرێن ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێم و ڕایگەیاند: “بەپێی یاسا، هەر ئەندام پەرلەمانێک لە کاتی سوێندخواردنی یاسایی ئامادە نەبێت، کاندیدێکی دیکە لە ھەمان لیست کە زۆرترین دەنگی ھێناوە، لە شوێنی دادەنرێت”.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێم گوتیشی :” ناوی جێگرەوەی ئەو کەسانەی کە سوێندی یاساییان نەخواردووە، پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کراوە و ”لەلایەن پەرلەمانەوە ئەو کەسانە بانگهێشت دەکرێن و سوێندی یاسایی دەخۆن“.

به‌پێی زانیارییه‌كان لە جێگەی قوباد تاڵەبانی، ڕاهی رەهبەر سەید برایم کە کوڕی ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتییە، دادەنرێت، هەروەها لە جێگەی شاسوار عەبدولواحید، سیروان فەرەج محەمەد دادەنرێ و لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانیش، له‌ جێگه‌ی شەعبان عەلی شەعبان سوێندی یاسایی نەخواردووە زێدان رەشیدخان ئەودەل دادەنرێت.

Back to top button