شوفێرێكی ته‌كسی بڕی ١٣ هەزار دۆلار بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌

شوفێرێكی ته‌كسی له‌ هه‌ولێر بڕی ١٣ هەزار و ٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ سه‌رنشینێك ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ناو ته‌كسییه‌كه‌یدا لیی به‌جێمابوو .

ەمڕۆ چوارشەممە ٦ی شوباتی ۲۰۱۹ ،بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگه‌یاند:” دوو هاوڵاتی لە ناو ئۆتۆمبێلێکی تاکسیدا دەبن بە مەبەستی گەیاندنیان بۆ شوێنی مەبەستیان، دوو هاوڵاتیەکە جانتایەک لە نێو تاکسیەكە جێدەهێڵن کە بڕی ١٣ هەزار و ٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی لەگەڵ ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی تیابووە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ده‌شڵێت :” شۆفێرەکە كەناوی(فریاد شیتە حەبیب)ە دوای بەدواداگەڕان بۆ ئەو دوو هاووڵاتییە، توانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس پارەکان ڕادەستی خاوەنەکەی بکاتەوە و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەهۆی گەڕاندنەوەی پارەكە دەستخۆشی لە شۆفێری تاکسییەکە كرد.

Back to top button