مایك پۆمپيۆ: داعش لە عێراق مەترسی ماوە دەیەوێت هێڕش بكات

 

لەگەڵ ئەوەی ساڵێك بەر لە ئەمڕۆ حكوومەتی عێراق رایگەیاند كە كۆتای بە داعش هاتووە لە عێراق, لەلام لەو كاتەوە تا ئێستا بەبەردەوامی داعش جمووجۆلی بووە بە تایبەت لە ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكان, وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، داعش هێشتا لە عێراق ماوە و دەیەوێت هێرشی توندوتیژی ئەنجام بدات.

مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە واشنتن رایگەیاند, داعش بەردەوام دەیەوێت تاكتیكی شەڕكردنی خۆی بگۆڕێت و ئەوانیش لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تاكتیكی خۆیان دەگۆڕن و لە شەڕی داعش بەردەوام دەبن.

هەر لە درێژەی گوتارەكەیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گوتی: تەقینەوەكەی منبج دەریخست كە هێشتا داعش لە سووریا ماوە و دووپاتیشی كردەوە, هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر سیاسەتی وڵاتەكەیان بۆ كشانەوە لە سووریا نەهاتووە.

Back to top button