جەواد زەریف ناكرێت لە بری ئەمریكای داگیر كار توركیای داگیركار لە سوریا بێت

 

دوای ئەوەی ئەمریكا بڕیاریدا هێزەكانی لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان بكشێنێـەوە, لە ئێستادا توركیا هێزێكی زۆری ناردۆتە سەر سنورەكانی رۆژئاوای كوردستان و ماوەی دە رۆژی بە یەپەگە داوە كە ناوچەكانیان چۆلبكەن ,وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران، محەممەد جەواد زەریف، رایگەیاند، ناكرێت داگیركەرێك لە باكووری سووریا بچێتە دەرەوە و داگیركەرێكی دیكە جێگەی بگرێتەوە.

زەریف گوتیشی: ئێران هەوڵدەدات رۆڵی نێوانگیری لە نێوان توركیا و سووریا ببینێت بۆ لانیكەم ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان.

هەروەها گوتی: لە كۆبوونەوە دوولایەنی و سێ لایەنییەكانماندا بەردەوام لەگەڵ دۆستانمان لە توركیا باسمان لە پرۆسە سەربازییەكانی سووریا كردووە.

ئەوەشی گوت: هەڵوێستی ئێران ئەوەیە، كە تەنیا رێگە بۆ گەڕانەوەی ئاسایش و ئارامی بۆ سووریا دەستەبەركردنی ئاسایشی سنوورەكان و نەهێشتنی نیگەرانییەكانی توركیایە لە بارەی ئەو مەترسییانەی رووبەڕووی دەبنەوە. ئەمەش بەوە دەكرێت، دیمەشق هێزەكانی بگەڕێنێتەوە بۆ سنوورەكان.

Back to top button