مەرجی پارتی بۆ دانانی پارێزگاری كەركووك ئاشكرا دەبێت. یەكێتی تا ئێستا كاندیدی یەکلایی نەکردۆتەوە..

هەرچەندە یەكێك لە خاڵەكانی ڕێككەوتنی دوێنێ سێ شەممە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان  و یەكێتی نیشتمانی كوردستان تایبەت بوو بە دۆخی كەركووك و ئاسایی كردنەوەی ڕەوشی شارەكە، بەڵام هێشتا كەركووك وەك سەربازگە ماوەتەوە و یەكێتیش هیچ كاندیدێكی بۆ پۆستی پارێزگاری شارەكە ئامادە نەكردووە كە داوا دەكەن پۆستەكە بۆ ئەوان بێت.

ڕێككەوتنی سێ‌ خاڵی نێوان پارتی و یەكێتی ڕۆژی ۱۸ـی ئەم مانگە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەشاری هەولێر ئەنجام دەدرێ‌، بەپێی زانیاریەکانی (خواکورك) لەسەچاوەیەکی باڵای سیاسی دەستی کەوتووە، لەو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك پارێزگار بۆ كەركووك هەڵنابژێردرێت و كۆبوونەوەكە تەنیا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی شارەكەیە.

سەرچاوەكەی (خواکورك) ئاشکرای دەکات، یەكێتی داوایان كردووە كە پۆستی پارێزگاری كەركووك لە كۆبوونەوەی ۱۸ـی مانگ دەنگی لەسەر بدرێ‌، بەڵام پارتی ڕەتی كردووەتەوە و هەروەك دووپات لەوە كراوەتەوە كە پڕكردنەوەی ئەو پۆستە پێویستی بەقۆناغ و ڕێككەوتن هەیە.

پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێستە مەرجی ئەوەیە دەبێت دوای ڕێككەوتنی نێوان هەردوو حزب پۆستی پارێزگاری شارەكە پڕ بكرێتەوە لەوبارەیەوە دوێنی مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی گوتی، كەسێك دوای ڕێككەوتنی تەواوی پارتی و یەكێتی لە پۆستی پارێزگاری كەركووك دادەنرێت.

Back to top button