سەرۆكی پەرلەمان:عێراق پێویستی بە وڵاتانی ھاوپەیمانیە
لەگەڵ ئەوەی چەند هێزێكی شیعە لە عێراق پێشتر داوای دەرچوونی ئەمریكایانكرد لە عێراق هەروەها جێگری سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند بە یاسا ئەمریكا دەردەكەین, محمد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەدوای كاردانەوەكانی ناوخۆ دژی مانەوەی سوپای ئەمریكا ڕایگەیاند تا ئێستاش عێراق پێویستی بە مانەوەی ھێزەكانی وڵاتانی ھاوپەیمانە.
محەمەد حەلبوسی نەیشارەوە كە بۆ دژایەتی كردنی تیرۆر لە وڵات ھێشتا ھێزە عێراقیەكان پێویستیان بە بوونی پشتیوانیە چونكە ھێشتا تیرۆر مەترسیە لەسەر عێراق
ئەو لێدوانەی سەرۆكی پەرلەمان لەكاتێكدایە كە ھەندێك لایەنی عێراقی داوای دەركردنی سوپای وڵاتانی بیانی دەكەن لە عێراق