توند ئاژۆیانی یەهودی لە ئیسرائیل شەقامێك تایبەتە بە ژنان دەكەنەوە

 

لە لایەن تونڕەوانی ئاینی یەھود لە بەشی خۆرھەڵاتی شاری قودس شەقامێك جیا كراوەتەوەو بە تابلۆیەك ھۆشداری دراوە كە ڕێگەكە جیا كراوەتەوە و نابێت ژنان و پیاوان پێكەوە ھاتوچۆ بكەن.

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوت بڵاوی كردۆتەوە كە ئەو شەقامە بە تەواوی جیا كراوەتەوەو توندرەوەكانیش ڕایان گەیاندووە كە ئەو جیاكردنەوە بۆ ھەمیشەیی دەبێت و ڕێگا نادرێت لەو شەقامە پیاوان و ژنان پێكەوە ھاتوچۆ بكەن.

تایبەت بەو كارە شارەوانی قودس لێژنەیەكی پێك ھێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە دیاردەكە و ھاوكات لورا فارتون ئەندامی شارەوانی و سەربە پارتی میریتیس ڕایگەیاند بەھیچ شێوەیەك نابێت ڕێگە بەو كارە بدرێت.

Back to top button