ئەم شێوازی خەوتنە مرۆڤ تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ناكات
توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی پزیشكی ده‌ریخستووه ئه‌وانه‌ی كه له رۆژێك 8 كاتژمێر ده‌خه‌ون ئه‌وا كه‌متر ڕووبه‌ری جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بنه‌وه.
كۆمه‌ڵه له زانایان گه‌یشتنه ئه‌و ڕاستییه ئه‌گه‌ر مرۆڤ له رۆژێكدا كه‌متر یانیش زیاتر له هەشت كاتژمێر بخه‌وێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كانی شاده‌مار و جه‌ڵته‌ی دڵ هه‌یه.
توێژینەوەکەی ئەم زانایانە لە به‌شی (دڵ)ی زانكۆی میونشین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه، هه‌ربۆیه زانكۆكه هۆشداری داوه‌ته هاووڵاتییان كه پێویسته كاتی خەوتنیان رێكبخه‌ن.
له توێژینه‌وه‌كه ڕوونكراوه‌ته‌وه كه به پێی ئه‌و داتایانه‌ی كه له‌سه‌ر یه‌ك ملیۆن كه‌س له جیهاندا ده‌ستیان كه‌وتووه، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وانه‌ی كه سیسته‌مێكی رێكوپێكیان بۆ كاتی خەوتن ته‌رخانكردووه، ئه‌وا به‌رده‌وام له ته‌ندروستییه‌كی باش‌دا ده‌ژین، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ن كه‌متر كاتی خۆیان بۆ خەوتن ته‌رخان ده‌كه‌ن.