لە کۆتایی خۆشتندا ئەمە بکە

لە کاتی خۆشتن کونیلەکانی سەر دەکرێنەوە، بۆیە ھەموو کەسێک پێویستە لە کۆتایی خۆشتندا، ڕێکارێکی بەسوود بگرێتە بەر.

لە کاتی خۆشتن کونیلەکانی پێستی سەر دەکرێنەوە، ئەمەش دەتوانێت ھۆکارێک بێت بۆ ھەڵوەرینی قژ، بۆیە باشترین کات ئەوەیە بە ئاوی سارد کۆتایی بە خۆشتنەکە بھێنن، چونکە ئەو کونیلانە دادەخات و دەبێتە ھۆی ڕێکبوونی سووڕی خوێن لە سەردا و یارمەتیدەرە بۆ زوو درێژبوونەوە و بریسکەداربوونی قژ.

لەمەودوا لە کۆتایی خۆشتندا، ھەوڵ بدە بە ئاوی سارد خۆت بشۆریت، بەمەش قژت زیاتر ھەڵناوەرێت.

Back to top button