بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرا ده‌بێت بزانه‌ ئەو خواردنانە چین کە نابێت خانمان لە کاتی سووڕی مانگانەدا بیانخۆن؟

ھەندێک لە خانمان لە کاتی سووڕی مانگانەدا ئازاریان دەبێت و ھەندێک تەنانەت بە ئازارشکێنیش، ئازارەکەیان چارەسەر نابێت.

بە پێی گوتەی پزیشکان، خۆراک کاریگەری ھەیە لەسەر ھەبوونی ئازار لە کاتی سووڕی مانگانەی خانماندا، بۆیە دەبێت ئاگادار بن لەو کاتەدا ئەم جۆرە خۆراکانە نەخۆن، کە بریتین لە:

– خواردنی چەوری و گۆشت دەبێتە ھۆی زیادبوونی ئازار و گرژبوونی ماسولکەکان، ھاوکات گۆشت و چەوری دەبێتە ھۆی زۆربوونی ڕێژەی ھەوکردن.

– خواردنی ئایسکرێم و خواردنەوە ساردەکان دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی ئازاری سووڕی مانگانە و بەردەوامبوون، بۆیە پێویستە لە بری ئایسکرێم و خواردنەوە ساردەکان، خواردنەوەی گەرم بخۆنەوە.

– فینگەر و چیپس یەکێکی دیکەیە لەو خۆراکانەی کە نابێت لە کاتی سووڕی مانگانەدا بخورێن، چونکە چیپس دەوڵەمەندە بە سۆدیۆم و دەبێتە ھۆی وشکبوونی جەستە، ئەمەش وا دەکات وشکبوونەوە لە جەستە ڕوو بدات و کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەروون جێ بھێڵێت، بۆیە پێویستە لە بری ئەوە گوێز و بادەم (باوی) بخۆن.

– خۆت بەدوور بگرە لەو خوارنانەی کافاینیان تێدایە، وەک: قاوە، چا، شوکولاتەی گەرم، کۆلا و خواردنەوە وزەبەخشەکان، چونکە دەبێتە ھۆی تێکچوونی سووڕِی مانگانە، ھاوکات گرژی و ئازار لە ماسولکەکانی کۆئەندامی زاوزێ دروست دەکات.

– ئەو خواردنانە مەخۆ کە ڕێژەی شەکریان تێدا بەرزە، چونکە شەکر دەبێتە ھۆی گرژی ماسولکەکان لە کاتی سووڕی مانگانەدا.

Back to top button