داوا كراوە درێسی یانهی بەرشەلۆنە ببێتە سپی .. بزانە چ وەڵامێكیان دراوەتەوە
كۆمپانیای (نایكی) ئەمەریكی كە سپۆنسەری دروستكردن و بە بازاڕكردنی درێسی یانەی بەرشەلۆنە دەكات، نموونەی درێسێكی نوێی پێشكەش بە یانەكە كردووە كە رەنگەكەی سپییە.
كۆمپانیاكە كە تایبەتە بە جلوبەرگ و كەلوپەلی وەرزشی، دیزانی درێسی یانەی بەرشەلۆنەی بۆ وەرزی 2020-2021 پێشكەش كردبوو، كە رەنگەی وەك لە وێنەكەی خوارەوە دیارە سپییە و دوو هێڵی سوور و شینی تێدایە.
دیزاینەكە هەرزوو لەلایەن ئەنجوومەنی كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە بە سەرۆكایەتی جۆسیپ ماریا بارتومیۆ رەت كراوەتەوە.
ئەنجوومەنی كارگێڕیی یانەی بەرشەلۆنە جەختی كردۆتەوە كە بە هیچ شێوەیەك قبووڵ ناكەن درێسی سپی بپۆشن و بەڵكو وەك ساڵانی رابردوو درێسی سەرەكی یانەكەیان هەر شین و سوور دەبێت.