ناكۆكی لەنێوان وەزارەتی ئیتلاعات و سوپای پاسداران لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە

خواكوڕك

پێشتر لە لێدوانێكی دا ژەنەراڵ و راوێژكاری خامەنەیی یەحیا رەحیم سەفەوی هەرەشەی لەبارزانی كردوو، هۆشداری تووندی بە هەرێمی كوردستاندا لەبەرامبەر دا گوتەبێژی سوپای پاسداران، لەمەڕ وەڵامی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ راوێژكاری خامەنەیی گوتی زه‌قکردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی نادروست له‌ لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسێکی سه‌ربازیی ئێران سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، سیناریۆیه‌کی دۆڕاوه‌ و دوژمن له‌م ڕێگایه‌دا سه‌ر ناکه‌وێت”.

ژەنەراڵ یەحیا رەحیم سەفەوی گەورە راوێژكاری سەربازیی عەلی خامەنەیی هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەگەری “هاوکاریکردنی دوژمنانی ئێران”. دەلێت لە هەرێمی کوردستانی عێراق، حیزبەکەی تاڵەبانی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام حیزبەکەی بارزانی ئەو جۆرە نین. ئێمە لە دوورکەوتنەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە حکومەتی ناوەندی عێراق نیگەرانین، چونکە ئەوان هەندێک جۆر رێککەوتنیان لەگەڵ زایۆنیستەکان هەیە دەلێت حیزبەکەی بارزانی رێگە بە کونسوڵگەری سعودیە لە باکووری عێراق دەدەن چەک بداتە هێزە ئێرانییەکانی دژی شۆڕش و لەم بوارەوە هۆشداریان پێدەدەین، دەبێت بزانن کە قەرزاری ئێرانن”.

لەم بارەیەوە، سه‌ردار ڕه‌مه‌زان شه‌ریف وته‌بێژی سوپای یاسداران لەسەر ئەو پرسە دەلێت “په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕه‌وت و لایه‌نه‌ کوردییه‌کانی هەرێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌کێتی په‌یوه‌ندییه‌کی مێژووییه‌ و هه‌میشه‌ ده‌ستکه‌وتی ئیجابی و پڕبایه‌خی بۆ دوولایه‌ن بووه‌”.

وته‌بێژی سوپا ده‌شڵێت، “ئاسایش و سەقامگیریی ئێران و هه‌رێمی کوردستان پێکه‌وه‌ به‌ستراون‌”. هه‌روه‌ها هاتووه‌ة “زه‌قکردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی نادروست له‌ لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسێکی سه‌ربازیی ئێران سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، سیناریۆیه‌کی دۆڕاوه‌ و دوژمن له‌م ڕێگایه‌دا سه‌ر ناکه‌وێت”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە سوپا و دامەزراوەكانی ئەو وڵاتە دابەش بوونە لەبەرامبەر هەرێمی كوردستان و ئەم دابەش بوونەش زیاتر بەدەر دەكەوێت لە لێدوانەكانی دژەكان هەرێمی كوردستان،

Back to top button