ئەمڕۆ پارتی و یەكێتی لەسەر ئاستێکی باڵا كۆ دەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستێكی باڵا كۆ ببنەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر پۆستەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
خواکورك لەسەرچاوەیەکی باڵای سیاسی زانیوویەتی، ئەو كۆبوونەوەیە لەسەر ئاستێكی باڵا دەبێت و گفتوگۆ بۆ ڕێكخستنی پلەكان و كاركردن بۆ ڕۆژی ۱۸ـی مانگ دەبێت لەسەر ڕێككەوتنی پێنجی شوباتی نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ و چارەسەركردنی كێشەی كەركووك كە یەكێك دەبێت لە تەوەری كۆبوونەوەكەی نێوانیان.
ڕۆژی سێ شەممە ٥ـی ۲ـی ۲۰۱۹ كۆبوونەوەیەك لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوە چوو، ئەو دوو حزبە لەسەر سێ خاڵ ڕێككەوتن و بڕیار درا كە ڕۆژی 18ی ئەم مانگە كۆبوونەوەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئەنجام بدرێ.