کەشناسی سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە .. شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو هەرێمی کوردستان دەکات . سبەی هەینی..

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ٤۸ كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە كاتەكانی شەودا لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەر نمە باران ھەیە.

كەشناسی لەبارەی كەش و ھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا ھەوری تەواو دەبێت باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە كاتەكانی شەودا باران زیاتر دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.

Back to top button