مه‌ولود چاوشئۆغلۆ: ئه‌مه‌ریكا هۆكاری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته
مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وەزیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ته‌واوی ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هه‌ن، به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو له عێراق، چونكه واشنتن به كشانه‌وه عێراقی ڕاده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق نووری مالیكی كرد، كه ئه‌میش سوننه‌كانی په‌راوێزخست و به‌وهۆیه‌وه داعش دروست بوو، ئه‌و قسانه‌ی مه‌ولود چاوشئۆغلۆ له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌وان بوو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، به‌ر له‌وه‌ی بۆ واشنتن به‌ڕێ بكه‌وێ و به‌شداری له كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتی كرده‌وه، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كشانه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو له عێراق له ساڵی ۲۰۱۱، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پلانێكی ورد دابڕێژێ و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌كتر جیا بكاته‌وه، بۆیه ئه‌و كشانه‌وه‌یه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تووشی زۆرترین كێشه كرد.
زیاتر گوتی، كاتێك واشنتن هێزه‌كانی كشانده‌وه، عێراقی ڕاده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكات نووری مالیكی كرد، كه ده‌ستی به په‌راوێزخستنی سوننه‌كان كرد، كه پێكهاته‌یه‌كی گه‌وره‌ی عێراقن، به‌وهۆیه‌وه وڵاته به‌رده‌وام له دۆخی په‌رته‌وازه‌یی و ئاڵۆزی مایه‌وه تیرۆریستانیش سوودیان له‌و ئاڵۆزییه وه‌رگرت و له ماوه‌یه‌كی كه‌م توانیان خاكی عێراق داگیر بكه‌ن.