له ههرێمی كوردستان ۲٤۹ هەزارپهنابهری سوری و ۲۰هەزار توركی و ۱۳ هەزارپهنابهری ئیرانی ههیه
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، ۳۷ کەمپی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان هەن و ٦۳% پەنابەر و ئاوارەکان لەناو شارەکان دەژین.
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: “بەپێی دوایین راپۆرتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان ( جەی سی سی) ۲٤۹ هەزار و ٦۳۹ پەنابەری سووری، ۲۰هەزار و ۵۷۵ پەنابەری تورکی، ۱۳ هەزار و ۱٦۲ پەنابەری ئێرانی و ۷۵٦ پەنابەری فەلەستنی لە هەرێمی کوردستان هەن”.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم، گوتیشی: “٦۳%ی ئاوارە و پەنابەران لە شار و ناوچە جیاوەزەکان لەگەڵ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەژین، هەروەها ۳۷% ئاوارە و پەنابەرەکان لە کەمپەکان دەژین، کە ژمارەیان ۳۷ کەمپە”.