سه‌ربه‌ست له‌زگین : بۆیه‌كه‌مین جار له دوای ڕوداوه‌كانی ۱٦ـێ ئۆكتۆبه‌ر وەزارەتی پێشمەرگە به‌گری عێراق كۆببیته‌وه
سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، راگەیاند: “په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا رۆژ به رۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و له رووی سه‌ربازییشه‌وه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه”.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ، گوتیشی: “دوو رۆژ لەمەوبەر شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق، سەردانی ھەولێریان كرد و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە، ئەمە یەكەمجارە لە دوای ۱٦ی ئۆكتۆبەر وەزارەتی بەرگری بەمشێوەیە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆببێتەوە، ئەوە دەستپێكی باش و ئومێد بەخشە بۆ داھاتوو”.
سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ده‌شڵێت: “ئێمە وەك وەزارەتی پێشمەرگە ھەوڵدەدەین پەرە بەو پەیوەندیی و ھەماھەنگییە بدەین”.