ئه‌رژه‌نتین له‌ پاڵاوتنه‌كانی روسیا 2018 له‌ دۆخێكی خراپدایه‌

خواكوڕك

له‌میانی پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی 2018 به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی كاتژمێر 2:45 خوله‌ك ئه‌رژه‌نتین رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ده‌بێته‌وه‌ له‌نێو یاریگای و جه‌ماوه‌ری سامبا.

له‌ ئێستادا به‌رازیل له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌دایه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌وی 21 خاڵ و ئۆره‌گوای به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌م دایه‌، به‌ڵام ئه‌رجه‌نتین به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ له‌ پله‌ی شه‌شه‌م دایه‌.

هه‌ر ئه‌مرۆش راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ و یاری ب هه‌ریه‌كه‌كه‌ له‌ دی ماریا و هیگواین ده‌كات، به‌ڵام یاریزان كون ئه‌گوێرۆ به‌ته‌واوی له‌ پێكهاته‌كه‌ دوور خراوه‌ته‌وه‌.

پێكهاته‌ی یاری ئه‌رژه‌نتین بۆ ئه‌مشه‌و (4-4-2) ده‌بێت و هه‌ریه‌كه‌ له‌ (رۆمێرۆ ، زابالێتا ، فونیس مۆری ، ئۆتامێندی ، ماس ، پێرێز ، بیگلیا ، ماسکێرانۆ ، دی ماریا ، مێسی ، هیگواین) له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كه‌ن.

Back to top button