سەرۆککۆماری ئێران : ئه‌مریكا بگه‌ڕیته‌وه‌ سه‌ر رێگای ڕاست تۆبه‌ی لێ قبوڵ ده‌كه‌ین

سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکدا بۆ باڵوێز و دیپلۆماتە بیانییەکانی نیشتەجێی تاران رایگەیاند:” ئەگەر ئەمەریکا لە رێگای هەڵە بگەڕێتەوە و تۆبە بکات ئەوا ئێران ئامادەیە تۆبەکەی لێ قەبووڵ بکات”.

حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ده‌ڵێت: “تەنانەت ئەمەریکاش ئەگەر تۆبە بکات و لە رێگای لاڕێی خۆی بگەڕێتەوە سەر رێگای راست و لێکدانەوەی ورد بکات و لەبەرامبەر دەستوەردانەکانی رابردووی لە ئێران داوای لێبوردن بکات و ئامادە بێت گەورەیی و کەرامەتی گەلی ئێران و شۆڕشی گەورەی ئیسلامیی ئێران قبووڵ بکات، بە رێزەوە لەگەڵ خەڵکی ئێمە قسە بکات، ئێمە ئامادەین بەرامبەر بەو ئەمەریکایەی کە گەلێک ساڵ زوڵمی لێ کردوین، پاشگەز بوونەوە و گەڕانەوە و تۆبەکەی لێ قبووڵ بکەین”.

Back to top button