وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر داوای هه‌ماهه‌نگى هه‌رێمايه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر ده‌كات
محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، له ميانى وته‌يه‌كدا، كه له كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش پێشكه‌شيكرد، گوتى: “ناكرێت بڵێين زاڵبووين به‌سه‌ر داعشدا تا ئه‌و كاته‌ى چاره‌سه‌رى ريشه‌يى هۆكاره‌كانى درووستبوونى نه‌كرێت”.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، گوتيشى: “پێويسته ململانێ چه‌كدارييه‌كان بوه‌ستێنرێن و هه‌ماهه‌نگى هه‌رێمايه‌تى زياتر بكرێت و هه‌وڵه‌كان يه‌ك بخرێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر”.
محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان روونيشيكرده‌وه: “پرسى چه‌كداره بيانييه‌كان زۆر هه‌ستياره و پێويسته به‌رنامه‌يه‌ك دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى دووباره ئه‌و چه‌كدارانه ئاماده بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى بچنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه”.
محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ده‌شڵێت: “له ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵدا له ده‌وحه كۆنگره‌يه‌كى ئاست به‌رز به به‌شدارى شاره‌زايانى هه‌رێمايه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ديارده‌ى چه‌كداره بيانييه‌كان رێكده‌خرێت”.