جه‌نه‌رال جۆزێڤ ڤۆتێل : رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان خاوه‌نی سه‌ركرده و چهكدارو سه‌رچاوه‌ی داهاتن
جه‌نه‌رال جۆزێڤ ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، له دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا،ڕایگه‌یاند:” “هێشتا رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه خاوه‌نی سه‌ركرده و چه‌كدار و سه‌رچاوه‌ی داهاتن، ده‌توانین به‌رده‌وامیی به شهر بده‌ین”.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، گوتیشی: “له‌سه‌رمان پێویسته فشاری زیاتر بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ین توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه”.
جه‌نه‌رال جۆزێڤ ڤۆتێل ده‌ڵێت :” ئێستا زه‌وییه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش بۆ كه‌متر له ۳۲ كیلۆمه‌تری چوارگۆشه كه‌میكردووه، ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیان ده‌كات (هه‌سه‌ده) پێش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن. به هه‌ماهه‌نگی و رێگایه‌كی گونجاویش ده‌بێت”.
جه‌نه‌رال جۆزێڤ ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئاگاداركرده‌وه‌و ده‌شڵێت :” پێش ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاره‌كه‌ی بدات هیچ راوێژێك به‌و نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش وای له جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی كردووه ده‌ست له كار بكێشێته‌وه”.
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا گه‌یشتووته ئه‌و بڕوایه‌ی سنوورێك بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی دابنێن و نه‌یاری پلانی كشانه‌وه‌ی خێران له سووریا و ئه‌فغانستان. هۆشداریی ئه‌وه‌شیان داوه كه هه‌ر كشانه‌وه‌یه‌كی خێرا ده‌بێته هۆی درووستكردنی بۆشاییه‌ك ته‌نها ئێران و رووسیا تێیدا سوودمه‌ند ده‌بن.