مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو :سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بوو له عێراق
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ،له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه له واشنتن له پرێس كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:” سه‌رچاوه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو له عێراق بێ ئه‌وه‌ی پلانێكی توندوتۆڵیان هه‌بێت، ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی راسته‌قینه بووه”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: “كاتێك ئه‌مه‌ریكا ساڵی ۲۰۱۱ هێزه‌كانی له عێراق كێشایه‌وه و وڵاته‌كه‌ی راده‌ستی نووری مالیكی كرد، ئه‌ویش سوننه‌كانی په‌راوێزخست، به‌و هۆیه‌وه عێراق كه‌وته ناو ئاژاوه‌وه، ئه‌ندامانی داعش سوودیان له‌و بارودۆخه وه‌رگرت و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانییان كۆنترۆڵی ٤۰% رووبه‌ری خاكی عێراق بكه‌ن”.
ئه‌نقه‌ره به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا خۆشحاڵه، هه‌ر چه‌نده ھێشتا داعش له سووریا كۆتایی پێ نه‌هاتووه‌و ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌و كشانه‌وه‌یه به هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی ده‌زانن كه دۆناڵد تره‌مپ له رۆژی ۱۹ی۱۲ی۲۰۱۸ بڕیاری له‌سه‌ر داوه.