ئاڵدار خەلیل : ئامانجی توركیا داگیركردنی باكووری سووریایە، ئەمەش ھەرگیز قبووڵ ناكرێت

ئاڵدار خەلیل، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بزووتنەوەی جڤاتی دیموكراتیك (تەڤدەم) راگەیاند:” تاوەکو ئێستا دانوستانی راستەوخۆیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا دەست پێنەکردووە.

بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ته‌ڤده‌م ، گوتیشی: “دانوستانەکانی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەگەڵ رووسیا بەردەوامن و هیوادارین مۆسکۆ رۆڵێکی باش بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دیمەشق ببینێت”.

لەبارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا ئاڵدار خەلیل ده‌ڵێت : “ئەردۆغان دەیەوێت رۆژھەڵاتی چەمی فورات بەناوی ئارامی و ئاسایش داگیر بكات، لە بنەڕەتدا ئامانجی توركیا داگیركردنی باكووری سووریایە، ئەمەش ھەرگیز قبووڵ ناكرێت”.

ئاڵدار خەلیل، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ته‌ڤده‌م ده‌شلێت : “ئەگەر ھیچ مەترسییەك ھەبێت، ئەوە تەنھا توركیایە، ھێزەكانی ھەسەدە و یەپەگە خۆیان خەڵكی ناوچەكەن و سنوورەكان دەپارێزن”.

Back to top button