دۆناڵد تره‌مپ : ده‌ستكه‌وتی زۆر له شه‌ڕی داعش به ده‌ستهاتوون ڕه‌نگه هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ركه‌وتن ڕابگه‌یه‌نین
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/03/bhjnkml.jpg)
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا ،له ميانى وته‌يه‌كدا كه له كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى به‌رگرى وڵاتانى ئه‌ندامى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، ڕأیگه‌یاند:” ده‌ستكه‌وتى زۆر له شه‌ڕى دژ به داعش به‌ده‌ستهاتوون و زياتر له ۲۰ هه‌زار ميلى چوارگۆشه له عێراق و سووريا له ده‌ستى داعش رزگار كراوون”.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا گوتیشی :” سوپاى ئه‌مه‌ريكا و هاوبه‌شه‌كانمان له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) هه‌موو ناوچه‌كانيان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش له سووريا و عێراق رزگار كردوون”.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا ده‌شلێت :” ره‌نگه هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ركه‌وتنى ته‌واوه‌تى و رزگاركردنى هه‌موو ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رابگه‌يه‌نين”.