جەلال ئەمین بەگ : ههرێمی كوردستان هاوسنوره لهگهڵ ئێران و لهئهفغانستانهوه مادهی هۆشبهر دههێنرێت
بەڕێوەبەری نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی ،دهڵێت: خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن بازرگانەکانەوە بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە نێوان وڵاتاندا بەکاردەهێنرێت .
ئەمڕۆ پێنج شەممە ۷ـی شوباتی ۲۰۱۹ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جەلال ئەمین بەگ بەڕێوەبەری نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند:” کوردستان بووە بە رێگای گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر لە نێوان وڵاتاندا و لە ماوەی پێشووشدا ٢٠٠ کیلۆ گرام مادەی هۆشبەر لە سۆران دەستی بەسەردا گیرا کە بۆ گواستنەوە بۆ وڵاتێکی دیکە ئامادەکرابوو”.
بەڕێوەبەری نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان له ئاسایشی سلێمانی گوتیشی :”سنورێکی فراوانمان لەگەڵ ئێران هەیە و ئەوانیش سنوریان لەگەڵ ئەفغانستاندا هەیە، لەوێوە ماددەکان دەگەنە ئێران و هەندێکیشی دەگاتە هەرێمی کوردستان و لێرەوە رەوانەی وڵاتانی دیکە دەکرێن.”
جەلال ئەمین بەگ بەڕێوەبەری نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دهلێت: “زۆرترین ئەو مادانەی دەهێنرێنە هەرێم لە جۆرەكانی (تریاك، حەشیش، هێرۆین و شیشە)یە، بەڵام بەهەوڵی خەمخۆرانی ئەم وڵاتەو كوڕانی ئاسایش، بەردەوام دەستیان بەسەردادەگیرێت و ڕێگری لەبڵاوبونەوەی دەكرێت”.
جەلال ئەمین بەگ بەڕێوەبەری نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان له ئاسایشی سلێمانی دهشلێت:”ترسناكترین جۆری مادەی هۆشبەر، شیشەیە، چونكە بەكارهێنەرانی بۆ ماوەی شەش مانگ شێت دەبن و كەسێكی خراپ دەبێت لەكۆمەڵگەدا، دوای ئەویش هێرۆیینە كە ئەو دوو جۆرە زۆر مەترسیدارە”.