نه‌وت نرخێكی نوێی له‌ بازاڕ تۆماركرد

خواكوڕك

دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و ده‌رچوونی دۆناڵد تره‌مپ، نه‌وت رێژه‌یه‌كی به‌رزی نرخی خۆی له‌ده‌ستدا، و له‌به‌رامبه‌ردا نرخی زێر به‌رزبووه‌وه‌.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ 10/11/2016 جارێكیتر نرخی نه‌وت گه‌یشته‌وه‌ ئاستی چه‌ند رۆژی رابردوو یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 46 دۆلار و 48 سه‌نت له‌بازاڕه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

چاوه‌ڕوانده‌كرێت تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت بگاته‌ ئاسته‌كانی 48 بۆ 49 دۆلار بۆ هه‌ربه‌میلێك، ئه‌گه‌ر بێت و بازاڕه‌كانی فرۆشتنی نه‌وت بڕی هه‌نارده‌ی وڵاته‌كانیان زیاتر نه‌كه‌ن

Back to top button