كارمەندانی گومرگەكانی نێوان هەولێر- كەركووك, سلێمانی – كەركووك لە كارەكانیان دوورخرانەوە گوومرگەكان دادەخرێن

 

دوای ئەوەی كەركوك لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 بە هۆی خیانەتی یەكێتی لە لایەن حەشدی شەعبی وسوپای پاسداران داگیركرا, چەند بازگەیەكی لەو ناوچانە دانا كە داگیركراون بە ئاراستەی هەرێمی كوردستان, دوای هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ ڵادانی ئەو بازگانە, تەواوی كارمەندانی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە خاڵە گومرگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شارەكانی دیكەی عێراق، لە كەركووك كشانەوە.

بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك ئێوارەی ئەمڕۆ هەموو ئەو كارمەندانەی كە سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بوون، لە خاڵە گومرگییەكانی سەر رێگەی كەركووك و شارەكانی هەرێمی كوردستان كشانەوە, بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو، بە تەواوی خاڵە گومركییەكان لاببرێن.
هەروەها دانانی ئەو خاڵە گومرگیانە، كاریگەریی لەسەر جووڵەی ئابووری و بازرگانی هەرێمی كوردستان هەبوو و جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ ناوەڕاست و باشووری عێراق، سست كردبوو.

كشانەوەی كارمەندانی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران لەو خاڵانە، هاوكاتە لەگەڵ سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق.

Back to top button