وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زیاتر له 15 ملیار دینار مانگانه ده‌داته مامۆستایان
خواكوڕك
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، “لەلایەن رێکخراوی GIZی ئەڵمانی بۆ هاتووچۆی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 7 ملیۆن دۆلاری خەرجکراوە، بۆ ئەو مامۆستایانەی هاتووچۆ دەکەن”.
ئه‌مرۆ پیج شه‌مه 10/11/2016 وه‌زیری په‌روه‌رده له میانی كردنه‌وه‌ی دوو قوتابخانه له سنوری شارۆچكه‌ی سۆران كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا.
پشتیوان سادق له‌باره‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه بۆ مامۆستایان ته‌رخانكراوه رایگه‌یاند، “حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی رابردووه‌وه بڕیاریداوه، مانگانە 6 ملیار دینار بۆ پاڵپشتی هاتووچۆی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان خەرجبکات”.
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده راشیده‌گه‌یه‌نێت، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ناوه‌خۆی سلێمانی بڕیاره له‌ماوه‌ی داهاتوو پاڵپشتی زیاتر بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته داراییه بۆ مامۆستایان كۆده‌كه‌ینه‌وه.
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوام لە سنووری پارێزگای سلێمانی، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا “بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزایەکان لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین، بڕیاریانداوە لە رۆژی شەممەوە دەوام دەستپێبکەن”.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی شكستی كه‌رتی په‌روه‌رده له سه‌رانسه‌ری كوردستان، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت “ئەگەر بایكۆت ماوەی دوو مانگ بەردەوام بێت، ئەوا ساڵی خوێندن تەنیا لەو شوێنانە دەفەوتێت كە بایكۆتیان تێدایە، نەك هەموو كوردستان”.